لە عەفرین ٤ کەسی دیکە رفێندران

هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین ٤ کەسی دیکەیان رفاند کە تەمەنی دوانیان لەسەرووی ٧٠ ساڵەوەیە.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمە داگیرکراوەکان، لە گوندی دێر بالوتی ناوچەی جندرێسی عەفرین دوو کەسیان بە ناوەکانی عەبدولحەمید ئیسماعیل مێلیخ تەمەن ٧١ ساڵ و خەلیل یوسف خەلیل تەمەن ٧٤ ساڵ رفاند. چارەنوسیان نازانرێت.

بەگوێرەی چالاکوانانی خۆجێیی، دەزگاه  هەواڵگرییەکانی تورک محەمەد محەمەدی تەمەن ٥٤ ساڵیشیان لە گوندیعبێدانی ناوچەی بلبلێ رفاندووە.

لە گوندی ئوگای سەربە هەمان ناوچەش گەنجێک بە ناوی محەمەد سلێمان دادا تەمەن ٢٣ ساڵ رفێندراوە.

رێکستنی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سوریا ١ی تشرینی یەکەم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندێکی سەر بە ناوچەی مابەتای عەفرین سێ کەسی رفاندووە، کە یەکێکیان ژنە.