لە عەفرین دڕندەیی تورک: سەربازانی تورک کەسێکیان کردە ژێر ئۆتۆمبێڵەکەیانەوە
لە عەفرینی داگیرکراو، سەربازانی تورک کەسێکیان کردە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیانەوە و بە سەختی برینداریان کرد.
لە عەفرینی داگیرکراو، سەربازانی تورک کەسێکیان کردە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیانەوە و بە سەختی برینداریان کرد.
سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی تاوان لەدژی خەڵکی مەدەنی عەفرین. لە ناوچەی جندرێش سەربازانی تورک کەسێکیان کردە ژێر ئۆتۆمبێڵەکەیانەوە و بە سەختی برینداریان کرد.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی جندرێس بە ئۆتۆمبێڵەکەیان کەسێکیان بەناوی ئیدریس حەنان حسێن کرد ژێر ئۆتۆمبێڵەکەیانەوە و دەست و قاچیان شکاند.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا وتیشی چەتەکانی فەیلەق ئەلشامی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک لە ١٠ی تشرینی یەکەم کەسێکیان بە ناوی خەلیل پجالە لە ناوەندی جندرێس لە مالەکەیاندا ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ف.ق