لە عەفرین دوو ماڵیان کردە بارەگای سەربازی و ناوەندی ئەشکەنجە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی بالفور و مەتینای عەفرین دوو ماڵیان کردە ناوەندی ئەشکەنجە و سەربازی و لە گوندی زیارەتیش گەنجێکیان ڕفاند.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی بالفور و مەتینای عەفرین دوو ماڵیان کردە ناوەندی ئەشکەنجە و سەربازی و لە گوندی زیارەتیش گەنجێکیان ڕفاند.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، چەتەکانی بەناو (پۆلیسی سەربازی) سەر بە دەوڵەتی تورک سەرەتای مانگی ئاب لە گوندی زیارەتی ناوچەی شێراوا گەنجێکیان رفاندووە و بردوویانە بۆ عەزاز. چارەنوسی گەنجەکە نادیارە.
راگەیەنرا لە گوندی بافلوریش لەسەر فەرمانی میتی تورک دەست بەسەر ماڵی ئەحمەد ئەموندا گیراوە و ماڵەکەیان کردووەتە بارەگای سەربازی.
هەروەها ئەحمەد ئەمونیان لە ماڵەکەی دەرکردووە و دەوری ماڵەکەیان بە چیمەنتۆ گرتووە و ئاڵای تورکیا لەسەر ماڵەکەی چەقاندووە.
هەروەها لە گوندێکی نێوان ناوچەکانی شێراوا و مەتیناش ماڵێکی دیکەیان داگیرکردووە و رادەستی چەتەکانی سوڵتان موراد کردووە. باسی ئەوە دەکرێت کە خانووەکە موڵکی حاجی مەنانە.
باسی ئەوە دەکرێت ئەو ماڵەیان کردووتە بارەگایەکی مەترسیدار و ئەو هاوڵاتیانەی کە دەڕفێنرێن بۆ ئەو ماڵە رەوانە دەکرێن و لەوێوە بۆ تورکیایان دەبەن.
ف.ق