"لە عەفرین پێش چنینی زەیتونەکان، دزی و تاڵانی سروشت زیادی کردووە"

پارێزەر و ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین- سوریا، ئیبراهیم شەیخۆ دەستنیشانی کرد کە، پێش دەستپێکردنی چنینی زەیتونەکان، لە عەفرین دزینی زەیتون و تاڵانکردنی سروشت لە بەرزترین ئاستدایە.

کانتۆنی عەفرین کە بە زەیتوون بەناوبانگە، دوای ئەوەی ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکرا، سەدان هەزار داری زەیتون بڕدرا. پارێزەر و ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین-سوریا، ئیبراهیم شێخۆ، سەبارەت بە تاڵانکارییەکان لە عەفرین بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد.

شێخۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا کاتی چنینی زەیتونە و وتی، "لە سەرەتای ١٥ی تیشرینی یکەم دانیشتوانەکانی عەفرین دەست دەکەن بە چنینی زەیتون". بەڵام لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە عەرەبە هاوردە کراوەکان و بەکرێگیراوانی سەر بە داگیرکاری تورک لە عەفرین دەستیان کردووە بە دزینی زەیتون. بە سەدان کەس لە عەرەبە هاوردەکراوەکان ڕۆژانە دەچنە ناو باخی زەیتونەکان و دەست دەکەن بە دزی و تاڵان. لە لایەکی ترەوە بەهۆی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ناوخۆیی کە لەوێ دانراون، خاوەنی باخی زەیتونەکان ڕیگەیان پێنەدرا پێش ١٥ی  تیشرینی یکەم یان ١ی ئەم مانگە دەست بە چنینی زەیتوونەکانیان بک

ئیبراهیم شێخۆ لە کۆتاییدا وتی: ناوچەی سیێ، کە لەژێر دەسەلاتی چەتەکانی ئەمشاتدایە باجێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە وەردەگیرێت. جگە لە باج و سەڕانە، بۆ هەر داڕیکی زەیتون ٣ دۆلار لە خەلکی ناوچەکە وەردەگرن.