لە حەڵەب و ئیدلب ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
راگەیەندرا کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی حەڵەب و ئیدلب هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و سێ سەربازی حکومەتیان کوشتووە.
راگەیەندرا کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی حەڵەب و ئیدلب هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و سێ سەربازی حکومەتیان کوشتووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، کە چەتەکانی دەستەی تەحریری شام لە بەرەی میزنازی رۆژئاوای حەڵەب، لە دژی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هێرشیان ئەنجامداوە. راگەیەندرا کە لە هێرشەکەدا سەربازێکی سەر بە حکومەت کوژراوە.
روانگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە چەتەکانی جەیشولنەسی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١١ی کانونی دووەم لە بەرەی فیتەرای چیای زاویە لە باشووری ئیدلیب هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق. بە گوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەو هێرشەدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژراون.
هـ . ب