لە حەڵەب ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تورک ژن و منداڵێکی کرد بە ژێرەوە

ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی ئاتارەبی حەڵەب ژن و منداڵێکی کوشت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تورکیا کاتێک لە شارۆچکەی ئاتارەبی باکوری رۆژئاوای حەڵەب دەسوڕایەوە ژن و منداڵێکی کرد بە ژێرەوە.

ژن و منداڵەکە لە شوێنی رووداوەکە گیان لەدەستدا. دانیشتوانی شارەکە بە بەرد لە ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکەیاندا و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

بە گوێرەی روانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریا، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم لە شاری سەرێکانیش منداڵێکی کچ لەلایەن ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە شێلرابوو.

هـ . ب