لە هەرێمی فورات چوارەمین پێشانگای تابلۆکێشان دەستی پێ کرد

لە هەرێمی فورات بە پێشەنگایەتی مامۆستا و خوێندکاران، لە پارکی ڕۆنیوار، چوارەمین پێشانگای تابلۆکێشان دەستی پێ کرد.

لە هەرێمی فورات بە پێشەنگایەتی مامۆستا و خوێندکاران بە درووشمی "ئێمە چەند ڕەنگ بین، لەسەر تابلۆی وڵات دەبینە یەک ڕەنگ" لە پارکی ڕۆنیوار، چوارەمین پێشانگای تابلۆکێشان دەستی پێ کرد. ١٤ خوێندکاری بەشی تابلۆکێشانی چاند و هونەری باقی خەدۆ بە ٥٤ تابلۆ بەشداری پێشانگاکە بوون.

پێش کردنەوەی پێشانگاکە، هاوسەرۆکی چاند و هونەری باقی خەدۆ، ئەمینە قسەی کرد، گوتی: "لە هەر تابلۆیەکی خوێندکارانماندا، چیرۆکێک هەیە. بە هونەرەکان وەڵامی داگیرکاری دەدەینەوە".

پاش وتەکان، خوێندکارە بەشداربووەکان خەڵاتکران.

پێشانگاکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.