لە هەرێمی فورات لە دژی شەڕی تایبەت کۆبوونەوەیەک بۆ منداڵان سازکرا ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی

خئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات کۆبوونەوەیەکی بۆ منداڵانی شەهیدان لە بارەی خۆبەڕێوەبەری، پەروەردە و خاوەنداری لە شەهیدان سازکرد.

 بە سەدان منداڵی شەهیدان، بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکدا کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەڕێمی فوراتەوە سازکرابوو. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدان لە کۆبانێ لەبارەی خۆبەڕێوەبردن لە خوێندنگەکان، چۆنێتی خاوەنداری منداڵان لە بەهاکانی دایک و باوکیان و ئەوەی چۆن دەکرێت کە لە خوێندگەکاندا ببنە یەکەم و خاوەنداری لە بەهاکانی شەهیدان بکەن، بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد. هاوسەرۆکی بنەماڵەی شەهیدان ئایشە ئەفەندی لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و وتی، "دەبێت ئێمە لە دژی هەموو جۆرە شەڕێکی تایبەت تێبکۆشین و خاوەنداری لە بەهاکانی ئازادی خۆمان بکەین. بەهەزاران شەهید لەپێناو ناسنامەی کوردی و هەبوونی ئێمە گیانیان بەخت کرد. ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدان، ئامادەین هاوکاری سەرجەم منداڵانی شەهیدان بکەین".

کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

هـ . ب