لە هەرێمی فورات مەراسیمی جەماوەری بۆ ٢ شەهید بەڕێوەچوو
لە هەرێمی فورات شەڕڤانی قەسەدە، جوان کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا و شەهید سیپان ئاڤاڕەش یادکرایەوە.
لە هەرێمی فورات شەڕڤانی قەسەدە، جوان کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا و شەهید سیپان ئاڤاڕەش یادکرایەوە.
سەدان دانیشتووی هەرێمی فورات و بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی ڕێکخراو و دامەزراوەکان، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە کۆبوونەوە بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید جوان کۆبانێ (عاکیف ئەحمەد). هەروەها گەریلای هەپەگە، سیپان ئاڤاڕەش (خەیری حەیدەر) کە ١٥ ی شوباتی ٢٠١٢ لە گارە شەهید بوو، بە مەراسیمێک یادکرایەوە. بەردەوام درووشمی "شەهید نامرن" بەرزدەکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئازادی، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم، ڕوکەن ئەحمەد، ڕایگەیاند، ئێمە تەڤگەری شەهیدانین و گەلی کورد ٥٠ ساڵە تێدەکۆشێت، گوتی: "گەلان لەسایەی شەهیدەکانیان سەردەکەون، گەلەکەشمان لەپێناو ژیانێکی شکۆدار، هەزاران قوربانی داوە".
ئەحمەد، تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی ئیمراڵی و زیندانەکان، گوتی: "دەوڵەتی تورک دەڵێت "دەیانخەمە زیندان و کۆتاییان پێ دەهێنم". بەڵام ئەوێ شوێنی بەرخۆدانی مەزڵوم و حەقییەکانە. ڕێبەر ئاپۆ زیندانی ئیمراڵی کردە قوتابخانەی ئازادی نەتەوەی کورد".
یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، محەمەد جەدیر، گوتی: "شەهیدەکانمان بۆ پاراستنی یەکێتی گەلان و ئازادی هەموو نەتەوە بندەستەکان گیانی خۆیان فیدا کرد".
باوکی شەهید سیپان ئاڤاڕەش، دووپاتی کردەوە تا کۆتایی خاوەنداری لە هێڵی شەهیدان دەکەن، گوتی: "سیپان بۆ ئازادی هەموو جڤاکەکان دژی فاشیزم بەرخۆدانی کرد، بەڵێن بێت تا کۆتایی خاوەنداری لە خەونەکانی سیپان دەکەین".
لەکۆتاییدا ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.