لە هێرشی حەسەکەدا دەستی دەوڵەتی تورک هەبوو

سەرۆک چەتەیەکی داعش بە ناوی رەشید دانیبەوەداناوە کە لە نیسانی ٢٠٢١ دا واتە ٨ مانگ بەر لە هێرشەکەی سەر حەسەکە، لە هەرێمەکانی ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک کۆبونەوەیان کردووە و بەرپرسە گەورەکانی تورکیش بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کردووە.

 

چەتەکانی داعش لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا بە پشتگیری هەواڵگری تورک (میت) هێرشێکی فراوانیان کردە سەر زیندانی شاری حەسەکە کە چەتە زیندانیانی داعشیان تێدایە. ئامانجی هێرشەکە ئەوە بوو کە زیندانیان داعش بڕفێنن و شارەکە داگیر بکەن، بەڵام بە هەڵوێستی بەرپرسیاریانە و تێکۆشانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و گەلی هەرێمەکە پلانەکان پووچەڵکرانەوە.

ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) خۆی گەیاندە سەرۆک چەتەیەکی داعش بە ناوی رەشید کە دانی بە زۆر نهێنیدا ناوە.

گوایە والی داعشە!

محەمەد عەبد عەواد سەرۆک چەتەی داعش کە بە 'رەشید' ناسراوە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە تەل تەرم لەدایکووە، ساڵی ٢٠١٣ چووەتە نێو چەتەکانی داعش.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئێمە لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەرمان گرتووە، رەشید بەرپرسیاری زۆر هێرشی دڕندانەیە لە هەرێمەکە. رەشید بەرپرسیاری هێرشەکەی ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٦ی قامشلۆیە کە بە بارهەڵگرێک هێرش ئەنجامدرا و ٦٢ کەس شەهید ببوون. رەشید لەلای داعش وەک والی حەسەکە و سەرێکانی ئەرکدار کرابوو.

رەشید لەبارەی هێرشی سەر حەسەکە قسەی کرد و وتی، " لە نیسانی ٢٠٢١دا پلانی هێرشکردنە سەر زیندانی حەسەکە داڕێژرا. لە رووی پراکتیکیەوە من هێرشەکەم بەڕێوە دەبر. ناسر دینواللە لە مانگی نیساندا بەرپرسیاری هێرشەکەی خستە ئەستۆی من. ئەو کاتە لە رەقا بووم. ناسر دینواللە فەرمانی پێدەکردین. ناسر بەڕێوەبەری دیوانی ئاسایشە. بە تەئکیدی لە هەرێمەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی تورک و گروپەکانە. ناسر دینواللە لە باب دەمێنێتەوە. باب بۆ داعش ئارامترین جێگەیە."

کۆبونەوەی پلانەکە لە هەرێمێکی ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا

سەرۆک چەتەکەی داعش لە بەردەوامی دانپێدانانەکەدا وتی، چەتەکانی داعش لە هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەری خۆسەر یەکسەر کۆبونەوەیان نەکرد، کۆبونەوەکان لە هەرێمەکانی ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدەدران. سەرۆک چەتەکە باسی رێکخستنی نێو زیندانیشی کرد و وتی، " سەرەتا پەیوەندیم بە زیندانەوە نەبوو. ناسر پەیوەندیەکەی بۆ ڕیکخستم. ناسر وێنەی زیندانیان و زیندانەکە نارد. دیمەنی نارد کە کام زیندانی لە کام بەشی زیندانەکەیە. ١٠ رۆژ بەرلە دەستپێکردنی هێرشەکە پەیوەندی راستەوخۆم لەگەڵ زیندانەکە دروست کرد.

پلانەکە بۆ داگیرکردنی هەرێمی حەسەکە بوو

رەشیدی سەرۆک چەتە بەم شێوەیە باسی لە پلانەکە کرد، " بەپێی پلانەکە، جگە لە خۆکوژێک، ٣٠ کەس هێرشیان دەکرد. بۆ هێرشەکە ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو ئامادەکرابوون. ئۆتۆمبێڵێک لە دووڕیانی پانۆراما و ئۆتۆمبێڵێک لە بەردەم دەرگای سەرەکی زیندانەکە دەتەقێنران. هێرشەکە سەرلەئێوارە ئەنجام دەدرا. دوو تۆیۆتا و ئۆتۆمبێڵێکی ئێچ ١ بۆ جبەخانە ئامادەکرابوون. ٢ کەس چاودێری جموجووڵی هەرێمەکەیان دەکرد. بەپێی پلانەکە، پێویست بوو هێرشەکە لە مانگی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت. بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنی توند لە هەرێمەکە " کۆڤید نۆزدە و جێگیرکردنی ئۆتۆمبێڵی زڕێپۆش" هێرشەکە لەو کاتەدا ئەنجام نەدرا و بڕیارماندا لە مانگی تشرینی دووەم ئەنجامی بدەین. فشارێکی زۆر هەبوو کە بەرلەوەی زیندانیان بۆ زیندانی نوێ بگوازرێنەوە پلانەکە جێبەجێ بکرێت."

سەرۆک چەتەکە باسی ئەوەی کرد کە دوای هێرشەکە زیندانیانی داعش پڕچەک دەکران و هەرێمێکی وەک خوێران مەشڤا ل حەسەکە داگیر دەکرا. ئەگەر ئەو شوێنە داگیربکرایە، سەرچەتەیەک بە ناوی (ئە. ئە) ئەرکدار دەکرا. ئەگەر ناسر دینۆاللە لەناوببرایە، لە رێگەی والی داعش لە رەقە و دیرەزۆر خۆمان دەگەیاندە ئەو کەسەی کە لە جێگەی ئەو دادەنرا. بۆ ئەوەی پەیوەندی لەنێوان حوجرەکانی هێرشەکەدا دروست بکەین، کەسێک هەبوو."

'دەوڵەتی تورک بە خۆی راستەوخۆ لەنێو پلانەکەدا بوو'

رەشیدی سەرۆک چەتەی داعش وتیشی، دەزگای هەواڵگری تورک (میت) راستەوخۆ پشتگیری لە شانە شاراوەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی بەڕێوەبەری خۆسەر دەکات و بەم شێوەیە باسی لە ڕۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات، " هەندێک کەس هەن کە بەرپرسیارن لە هاوکاریکردنی شانە شاراوەکانی داعش لە ناوچەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر. پەیوەندی ئەو کەسانە بە میتی تورکەوە هەیە. بەرپرسە باڵاکانی تورک هەم سەرپەرشتی هێرشەکان و هەم سەرپەرشتی کاروباری هاوکاریکردنی داعش لە هەرێمەککە دەکەن."

ف.ق