بە دیمەن

لە حەسەکە ٢ چەتەی داعش کوژران و٥ـی دیکەش دەستگیرکران

هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی مەرگادی باشووری حەسەکەدا بۆسەر چەتەکانی داعش، ٢ چەتەیان کوشت و ٥ـی دیکەشییان دەستگیرکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە  دەربارەی ئۆپەراسیۆنی شاری مەرگاد-ی باشوری حەسەکە لە دژی چەتەکان داعش ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە ڕایگەیاند چالاکیکە بە پشتگیری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی جموجوڵی شانە شاراوەکەی داعش و ئەو جێگەیەیی تێیدا خۆیان دەشاردەوە، ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دوای ئەوەی هێزەکانی قەسەدە دەگەن بە شوێنی مەبەست، چەتەکانی داعش دەستڕێژی گولـلەیان لێ دەکەن و هێزەکانیان وەڵامی هێرشە دەدنەوە و شەڕ درووست دەبێت و دەڵێت: "لە ئەنجامی ڕوبەڕووبونەوەکەدا تیرۆریستێک کوژرا و چەتەکەی دیکەش بە مینیەوە خۆی تەقاندەوە."

لەبەردەوامییدا ئاماژە بەوەکراوە چالاکییەکە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە و هاتووە: "لەئەنجامدا ٢ تیرۆریست کوژران و ٥ چەتەی ئەندامی شانەکە دەستگیرکران."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵەکێک لە کەرەستە و چەکی سەربازی چەتەکاندا.