لە حەسەکە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان کرا
لە حەسەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە حەسەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و بە داخوازی ئاشکراکردنی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پاش بومەلەرزەکەی تورکیا، لە حەسەکە ڕێپێوان کرا.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانییەکان، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" و "بە ڕۆحی بەرخۆدانی تەمموز سەردەکەوین" و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە لە بازاڕی ناوەندی گۆڕا بۆ گردبوونەوە، ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنانی گەنجی پەیەدەی هەرێمی جەزیرە، سارا حوسێن، ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شکاندنی ئیرادەی گەلان و لەناوبردنی پرۆژەی دیموکراتیکی ئەوە.
دووپاتی کردەوە، بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست دەبن، تا ئازادی جەستەیی وی بەدی دەهێنن.
ئەندامی مەجلیسی پەیەدەی ناوچەی هۆل، عەمار ئەلموسا، بانگەوازی لە ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد بەرامبەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەستنەوە و بۆ ئازادی جەستەیی وی کاربکەن.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.