لە حەسەکە چالاکیی خێوەت دانان: فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە

لە چالاکیی خێوەت دانا لە حەسەکە گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا و پەیامی "فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە" درا.

لە گۆڕەپانی سوریان لە گەڕەکی نەسیرە لە حەسەکە، دوێنێ چالاکیی خێوەت دانان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی وی بەڕێوەچوو. چالاکییەکە لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەدان کەس لە دانیشتووانی حەسەکە، ئەندامانی دامەزراوەکانی ناوچەی باکور و شارەوانی باکور، کۆمۆنەکان، ئەندامانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە ناوچەی ڕۆژهەڵات چوونەتە خێوەتی چالاکییەکە و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکانی ڕۆژی دووەم و کۆتا ڕۆژدا، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی (پەیەدە) لە ناوچەی ڕۆژهەڵات سەباح قەرە، گوتی: "لێرەوە دەنگمان دەگەینینە هەموو جیهان و دەڵێین ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانە، بەڵام فیکری وی لە ڕۆژئاوا بڵاوبووەتەوە".  

سەباح گوتی: "دەبێت ئێمە شایستەی ئەو مافانە بین کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەخشیویەتی بە ژنان. دەبێت لەپێناو ئەو مافانە تێبکۆشین".

لەلایەکی دیکەوە، شاعیر، مەلکەت ئەحمەد، گوتی: " بەناوی مرۆڤایەتی و ویژدانەوە داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و یاساییەکان و جڤاکی نێونەتەوەیی دەکەین، ڕەوشی تەندروستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکەن".

ئەحمەد بە شیعرێک کۆتایی بە وتارەکەی هێنا.

چالاکییەکە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە بە ڕاگەیاندنێک کۆتایی دێت.