لە حەسەکە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە عەفرین شەرمەزار کرا

دانیشتوانی هەرێمەکانی باشوری کانتۆنی حەسەکە بە خۆپیشاندانێک داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان لە عەفرین و بێدەنگی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین شەرمەزار کرد.

چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامە. سەدان هاوڵاتیی ناوچەکانی باشوری حەسەکە لە شەداد و ئەریشە و حەدادیە و مەرکەد و دەشیش خۆپیشاندانێکیان ئەنجامد.ا خۆپیشاندانەکە بەبەشداری نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدرا و خۆپیشاندانە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی قەزای شەداد دەستیپێکرد و لەبەردەم بینای پارتی سوریای داهاتوو وەستایەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە مستەفا ئەحمەد، وتی: "چوار ساڵ پێش ئێستا هێزەکانمان لە دژی هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا و فڕۆکە و تۆپباران و هەزاران چەتە کە پشتیوانییان لە تورککردووە، بەرخۆدانێکی ئازایانەی ٥٨ ڕۆژەیان بەڕێوەبرد.

خەون و پیلانەکانی داگیرکاریی تورکیا تێکدەشکێنرێت. هەموومان دەزانین کە داگیرکاریی تورکیا لە هەوڵی ئەوەدایە کە پرۆژەی داگیرکاری خۆی جێبەجێ بکات و گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەناوببات، بەڵام بە برایەتی گەلان و ئیرادەی پێکهاتەکانی عەرەب و کورد و سوریانی شکست بە داگیرکاری دەهێنین و بەرخۆدانمان لە هەرێمە داگیرکراوەکان بەهێز دەکەین."

لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشی کردە سەر عەفرین و لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨دا، پاش ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین و شەڕڤانان عەفرینی داگیرکرد.

ف.ق