لە حەسەکە گارگەی دروست کردنی خشت بۆردۆمان کرا: ٢ کرێکار بریندار بوون

دەولەتی تۆرکی داگیرکەر لە شارۆچکەی سافیەی حەسەکە، کارگەی دروست کردنی خشتی بۆردومانکرد. ٢ کرێکار بریندار بوون.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەست گەیشتووە، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی سافیەی سەر بە حەسەکە کارگەیەکی دروست کردنی خشتیان ٣ جاڕ بۆردومان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٢ کرێکار بریندار بوون. هەروەها هێشتاش فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لەسەر ئاسمانی هەرێمەکە دەسورێتەوە و ئەمەش بۆ ئەو ئامبۆڵانسەی کە بریندارەکان هەلدەگرێت بووە بە ئاستەنگ.