لە حەسەکە و شەدادێ تەرمی شەهیدان بە خاک سپێردرا
لە شاری حەسەکە و شەداد ٢ شەهید بەخاک سپێردران و ٢ شەهید لە مەراسیمەکەدا بەبیر هێنرانەوە.
لە شاری حەسەکە و شەداد ٢ شەهید بەخاک سپێردران و ٢ شەهید لە مەراسیمەکەدا بەبیر هێنرانەوە.
شەڕڤانانی یەکینەکانی دیسپلینی سەربازی شەهید دەمهات (ئەحمەد ئەل عومەر) کە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەم لە دێرەزۆر شەهید بوو، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی شەهید دیژوار لە گوندی داوودییەی شاری حەسەکە بە خاک سپێردرا.
لە میانی مەراسیمەکەدا، شەڕڤانانی هێزەکانی کۆماندۆ عەبدوڕەحمان ئەلڕاحل کە لە ٧ی کانوونی یەکەم لە منبج شەهید بوو، لە ٨ی کانوونی یەکەم لە گوندی خربە تەمر لە حەسەکە بە خاک سپێردرا، هەروەها شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ ڕۆنی وەلات (عواد ئەل حسێن) کە لە٢٥ی کانوونی یەکەم لە دێر حافر شەهید بوو و لە ٢٦ی کانوونی دووەم لە گوندی مەخرومی حەسەکە بە خاک سپێردرا، یادیان کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا کە لە لایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکەوە ئامادە کرابوو، بە سەدان کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە، نوێنەری ڕێکخراوەکانی مەدەنی و سەربازی و هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان کرد.
لە میانی مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، نەجاح حەواس، قسەی کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان کرد. نەجاح حەواس وتی: "ئەو دۆخەی کە ئێستا هەرێمەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت ئاسان نییە، بۆیە دەبێت هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە پێکەوە بەشداری تێکۆشان بن. بۆ ئەوەی پلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنین، پێویستە ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین و وڵاتەکەمان بپارێزین."
هەروەها لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی کانتۆنی جزیر، ئاگری حەسەکە، بەناوی هەڤاڵانیەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان کرد و ڕایانگەیاند: "شەهیدانمان بەبێ دوودڵی بۆ پاراستنی خاکی وڵات و گەلەکەیان گیانیان بەخت کرد. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی و ڕۆژانە ناوچەکانمان دەکاتە ئامانج. ئێمە رایدەگەیەنین خاکی خۆمان بەجێناهێڵین.
پاشان لەلایەن ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە، ناسنامەی شەهیدان خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
لە کۆتاییدا جەماوەر تەرمی شەهید دەمهاتیان بە خاک سپارد.
شەداد
هەروەها لە شاری شەدادی کانتۆنی جزیرە، تەرمی عەبدوڵا عەبدولمەجین، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە، کە لە 26ی کانونی یەکەمدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا بەدەیان کەس لە دانیشتووانی شارەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و شەڕڤانانی قەسەدە بەشدارییان کرد.
مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد و نمایشێکی سەربازی لەلایەن شەرڤانانی قەسەدەوە بەڕێوەچوو.
پاشان لەلایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەداد سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان کرا و بەڵێنی درێژەدان بە هێڵی شەهیدان دووبارە کرایەوە.
لە کۆتاییدا مەراسیمەکەدا بڕوانامەی شەهید عەبدوڵا عەبدولمەجید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و تەرمی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.