هەڵمەتی واژۆ کۆ کردنەوە، کۆبانێ
بەهەزاران کەس لە سەرانسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە جۆش و خرۆشەوە لە هەڵمەتی دووەمی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە سەفەری کردووە.
پەیمان عەلۆش ئەندامی بەڕێوەبەری لێژنەی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، سەبارەت بە کۆکردنەوەی واژۆ و جۆش و خرۆشی دانیشتوانی گەلی کانتۆنی فورات قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
پەیمان ئاشکرای کرد، هەڵمەتی دووەمی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە سەرتاسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردووە، هەڵمەتەکە لەدوای ١٥ی شوباتەوە دەستیپێکردووە و تا 4ی نیسان بەردەوام دەبێت، بە هەزاران کەس واژۆیان کردووە، هەروەها هەڵمەتەکە و سەفەربەرییەکە تا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت."
هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە پێداگری لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی هەموو گەلانی بندەستە، بە ئازادی بەڕێزی هەموو کێشەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکرێت و وتی، هەموو ئەو پێکهاتانەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین، چ عەرەب، کورد، ئاشووری، سریان، چەرکەس و هتد، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ واژۆیان ئەنجامداوە، هەموو خەڵک و دامودەزگاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر چەتری بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیک و ئۆتۆنۆمدا تێدەکۆشن، گەل هەتا مسۆگەر کردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە."
'بە هاتنی ڕێبەر ئاپۆ، ژیانێکی نوێ بۆ میللەتی کورد بنیات نرا'
پەیمان عەلۆش ئاماژەی بەوەشکرد، هەر واژۆیەک نوێنەرایەتی لە بوونی ئیرادەیەک دەکات و دەڵێت: گەلی کورد بە هەموو شێوازێک کۆمەڵکوژ کراوە بەڵام بەهاتنی ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی نوێ بۆ نەتەوەی کورد دەستی پێکرد.
زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەس واژۆیان کۆ کردووتەوە
پەیمان عەلۆش ڕایگەیاند کە تا ئێستا ١٢٠ هەزار کەس واژۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کردووە و وتی، ڕۆژ بە ڕۆژ گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ قورستر دەبێت، پێویستە هەموو گەلانی ئازادیخواز زیاتر لە دژی کۆمەڵکوژیی بوەستنەوە. واژۆەکان دەنێردرێت، بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەس واژۆی خۆیان لەسەر هەرێمی کانتۆنی فورات ناردووە."