لە کانتۆنی قامیشلۆ بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی خێوەتەکانی سەرەخۆشی کرا

دەیان هەزار خەڵکی کانتۆنی قامیشلۆ، سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدانی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر کرد، لە بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئەکادیمیای هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر شەهیدبوون.

لە دێرک، دانیشتووانی شارەکە و دەوروبەری، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان، پارتە سیاسییەکان، ڕیشسپیانی هەرێمەکە، چوونە خێوەتی سەرەخۆشی ٣ شەهید، خوێنڕێژ تەمە و عەدنان یوسف و سلێمان بۆزی.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، ڕەوشەن ڕەشید، جێگری هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی ناوچەی دێرک، سەعیدە ئیبراهیم، سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنیان دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.

پاشان ناسنامەی سێ شەهیدەکە خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

تەل کۆچەر

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل کۆچەر، بۆ ٤ شەهیدی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، محەمەد ئەلئەسوەد، یەزن ئەلکیجۆ، عەبدولعەزیز عوسمان، محەمەد خالید، خێوەتی سەرەخۆشیان دانا.

سەدان خەڵکی ناوچەکە و دەوروبەری بەشداربوون. لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخ، حەسەن بۆتی، هەروەها ئەندامی بنەماڵەی شەهیدانی تەل کۆچەر، فاتمە سوڵتان قسەیان کرد، سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد، دووپاتیان کردەوە، دەست لە تێکۆشان بەرنادەن.

پاشان ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

گەرکی لەگی

لە گەرکی لەگی، مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوەچوو، بۆ شەهیدانی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، ئەحمەد قەمەر ئەلخدر و موعاز عوسمان. دەیان خەڵکی ناوچەکە و دەوروبەری و ئەندامانی مەجلیسەکان بەشداربوون.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، خالید تەحلۆ، هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ستار، فاتمە محەمەد قسەیان کرد، بەڵێنیان دووپات کردەوە، هەرێمەکە و دەسکەوتەکان دەپارێزن.

چلاغا

لە چلاغا خێوەتی سەرەخۆشی دانرا بۆ ئەندامی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، شەهید عەبدولواحید ئەل ئەحمەد.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی چلاغا، فەیسەڵ حەسەن، هەروەها ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سهام خەلیل قسەیان کرد. سهام خەلیل، دووپاتی کردەوە، دەوڵەتی تورکە خوازیارە مادەی هۆشبەر لە هەرێمەکە بڵاوبکاتەوە، بۆیە ئەم ئەکادیمایەی کردە ئامانج.

پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

تربەسپی

لە ناوچەی تربەسپی سەدان کەس لە پێکهاتەکانی ناوچەکە و ئەندامانی پارتەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان، بەشداربوون لە سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی شەهید مەحمود ئەلوەرد.

هاوسەرۆکی مەجلیسی یاسادانانی هەرێمی فورات، حیکمەت حەبیب، هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ستار، مەها ئەلموتڵەق قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە، یەکێتی و یەکگرتنی پێکهاتەکانی هەرێمەکە دژی داگیرکاری ڕێگەی سەرکەوتنە.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕاددەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

قامیشلۆ

لە شاری قامیشلۆ، خێوەتی سەرەخۆشی بۆ ٥ شەهید، ئەحمەد خەلیل ئەلعەلی، ساڵەح ئەلدوندوش، بەسام ئەلحوسێن، ئالان نازم، محەمەد شەمدین دانرا.

بە سەدان دانیشتووی شارەکە، گوندنشینان، ئەندامانی دامەزراوەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون، بە هەموو پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و سریانی.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ، محێدین حەسەن، فەرماندەی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ نەزیر سۆفی، ئەندامی کۆنگرەی ستار هەندرین خەلیل، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێی هەرێمی جەزیرە، سلێمان عەرەب لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد.

لە قسەکاندا، ستایشی یەکگرتوویی پێکهاتەکان کرا بەرامبەر هێرشەکان، بەڵێن درا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.  

ڕیش‌سپی عەشیرەتی تائی و ئەندامی مەجلیسی ڕیشسپیان، حەسەن فەرحان، هەروەها ئەندامی پارتی نوێبوونەوە و دیموکراسی، لۆرانس دەحان، هێرشەکانی دوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد و جەختیان لە یەکڕیزی کردەوە.

پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە.

تەل حەمیس

دانیشتووانی ناوچەی تەل حەمیس، هاتنە کانتۆنی قامیشلۆ و بەشداربوون لە مەراسیمی سەرەخۆشی ئەندامی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، فەیاز ئەلحەمدول.

ئەندامی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای جڤاکی دیموکراتیکی تەل حەمیس، عەبدولسەلام ئەلجاسم، هەروەها ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچەی تەل حەمیس، سەعید ئەحمەد قسەیان کرد.

لە قسەکاندا، دووپاتکرایەوە، هێرشەکان ئیرادەی گەل ناشکێنێت، تێکۆشان دژی مادەی هۆشبەر زیاتر دەبێت، شەهیدان و ڕێگەیان لەبیر ناکرێت.