لە کۆبانێ ٣ شەهیدی یەپەژە و هات بە خاک سپێردران

لە کۆبانێ تەرمی شەهید زانا، زیناڵ و یەڵدز چیا بە مەڕاسیمێکی جەماوەر بە خاک سپێردران.

زانا (عەبد ئەلڕەحمان موسلیم) و زیناڵ (ئەحمەد بایرەم) ئەندامانی هێزەکانی هات سەر بە هێزی ئاسایشی ناوخۆ  کە لە ٨ی کانوونی یەکەم لە مەنبج شەهیدبوون، و ئەندامی یەپەژە یڵدز چیا (دلڤین محەمەد) کە لە ٣٠ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق شەهیدبوو، لە کۆبانێ بە خاک سپێردران. بە هەزاران کەس بەشداری مەڕاسیمەکە بوون و شەهیدەکانیان بە خاک سپارد.

لە مەڕاسیمەکەدا لە بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنانی پەیەدە  بەدیعە محو قسەی کرد و دووپاتی کردەوەکە تا کۆتایی شۆڕشەکەیان سەردەخەن. بەدیعە محۆ وتی: "ڕۆژانە منداڵەکانمان بەخاکدەسپێرین، تێکۆشەرەکانمان خۆیان سەلماندووە. وەک چۆن هەڵوێستی گەلی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤دا سەرکەوت، دووبارە سەرکەوتوو دەبێتەوە و داگیرکاری تێکدەشکێنێت. لە 7 ساڵەوە تا 70 ساڵ پشتگیری شەڕڤانەکانمانین".

ئەندامی هێزی هات مەحمود وەلۆ ئاماژەی بەوەدا کە بە خوێنی شەهیدان سوێندیان خواردووە، کە هەرگیز سەر لە بەرانبەر  دوژمن نەوی ناکەن و وتی: "هەڤاڵانمان گیانی خۆیان فیدا کرد لە پێناو ئازادی هەموو گەلان. چەتەکانی ئەردۆغان نە گەیشتن بە ئامانجەکەیان. دەڵێت گەلی کورد لەناودەبەم، بەڵام با باش لەوە تێبگات کێ لێرەیە و کێ چاوەڕوانی دەکات. ئەمە ئێرە پانتای سروجە بەڵێنی سەرکەوتنماندا. دڵ و گیانمان فیداکرد. سەرکەوتن و بەرخۆدان بە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەدەست دەهێنین. تا دوا سات بەڵێنی هێز و شەهیدان و ڕێبەرمان دەدەین کە سەردەکەوین".

لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕاستی بنەماڵەکانیان کرا، تەرمی شەهیدان بە دروشم بە خاک سپێردرا.