لە کۆبانێ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا
تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات لە چوارچێوەی پشتگیری لە دەسپێشخەریی گەل بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و بۆ شەرمەزار کردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێپێوانێکی ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا ئەندامی تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات شیرین محەمەد ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ئاماژە بەوە کرا ئەوان خوێندکاری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانن و گوترا: "ئامانجمان شکاندنی گۆشەگیری قورس و ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا داوای خۆیان بۆ جیهان ئاشکرا کرد و گوتیان: "ئەویش ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دادپەروەرانەی دۆزی کوردە. تا بەدیهاتنی ئەم داخوازییانە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.