لە کۆبانێ لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون

لە کۆبانێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە لە ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیاندا. لە هێرشەکەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم ئێوارەیە  بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە کۆبانێ بۆردومان کرد. هێرشەکە لەسەر رێگەی کۆبانێ – حەلەب ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

رۆژی چوارشەمەی ڕابردووش فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری کۆبانێ لە ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیاندا و لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٣ هاوڵاتیش بریندار بوون.

ف.ق