لە کۆبانێ سێیەمین پێشانگای وێنە کرایەوە

لە کۆبانێ سێیەمین پێشانگای وێنە کرایەوە و پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.

سێیەمین پێشانگای کۆبانێ لە هۆڵی فوراتی شارەکە لەلایەن ناوەندی کەلتور و هونەری باقی خدۆ کرایەوە.

وێنە و بەرهەمی دەیان وێنەکێش نمایشکران. پێشانگاکە بە دروشمی ' رەنگی ئێمە لە دەنگی چەک بەهێزترە' کرایەوە.

دوای خولەکێک ریزگرتن لە شەهیدان، دانیشتووانی کۆبانێ چوونە نێو هۆڵی پێشانگاکە. دواتر سپاسنامە بەسەر وێنەکێشەکاندا دابەشکرا. هەروەها هونەرمەند حسێن خانی بە گۆرانیەک پێشانگاکەی کردەوە.

ف.ق