لە کۆبانێ تەرمی ٣ شەهید بەخاک سپێردرا
گەلی هەرێمی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید بەرچەم کۆبانێ (عەدنان شێخ محەمەد) دۆزڤان قاسم (سەروەت ئەحمەد) محەمەد (محەمەد شێخ نەبی)ـیان لە شاری کۆبانێ بە خاک سپارد.
گەلی هەرێمی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید بەرچەم کۆبانێ (عەدنان شێخ محەمەد) دۆزڤان قاسم (سەروەت ئەحمەد) محەمەد (محەمەد شێخ نەبی)ـیان لە شاری کۆبانێ بە خاک سپارد.
بە بەشداری هەزاران کەس لە دانیشتووانی هەرێمی فورات، ڕێکخراو و دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بنەماڵەی شەهیدان بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامانی قەسەدە شەهید بەرچەم کۆبانێ و شەهید دۆزڤان قاسم و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد ( محەمەد شێخ نەبی) کە لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە مەراسیمێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
پێش مەراسیمەکە بۆ یادی شەهیدان خولەکێک بێدەنگی بەڕێوەچوو. پاشان لە مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شارۆچکەی چەلەبی جیهان عەلی قسەی کرد و گوتی: "ئێمە هەر سەردەکەوین، بە یەکڕیزی و ڕاستیمان دژی هەموو ئەو دەوڵەتانەی دژایەتیمان دەکەن دەوەستینەوە. لە بێدەنگی دەوڵەتانەوە ڕوونە کە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکەن. بەڵێن بە شەهیدان دەدەین هەتا هاتنەدی خەونەکانیان رێبازیان بەرنادەین."
لە بەڕێوەبەری مەجلیسی سەربازی کۆبانی، ئیسماعیل ئیسماعیل قسەی کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک لە چیا ئازادەکانی کوردستان شکستی هێناوە، ئەمجارە هێرش دەکاتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان دەکەینەوە. هەمووان دەزانن کە دوژمن بە هەموو شێوەیەکی ناڕەوا هێرش ئەنجام دەدات، بەڵام تاکە بەڵێنمان بەرخۆدانە".
پاشان، ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا و تەرمی هەر سێ شەهید بە هەلهەلە و دروشم بەخاک سپێردرا.