لە کۆبانێ ئیشکگری لەدژی داگیرکەری دوو رۆژی تێپەڕاند

لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، چالاکی هاوڵاتیان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، دوو ڕۆژی تێپەڕاند.

چالاکی ئیشکگری لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ کە لە ١٦ی کانونی دووەمدا دەستیپێکرد، دوو ڕۆژی تێپەڕاند.

لە رۆژی دووەمدا هاوڵاتیان لە ناوچەی شێران و چەلەبیەی کانتۆنی کۆبانێ بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

عەزیز حەخ مەحمود هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) رایگەیاند، پێویستە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە، هەڵوێستی جددی پیشان بدرێت.

عەزیز حەج مەحمود رایگەیاند، تاکە رێگە بۆ تێکشکاندنی هێرشەکان یەکێتی نێوان گەلانی هەرێمەکەیە.

لوتفیە سلێمان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی شیرانیش قسەی کرد و وتی، " ئامانجی سەرەکی هێرشەکان لەناوبردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیە لە هەرێمەکە. دەوڵەتی تورک کاتێک لە چیاکانی کوردستان تێکشکا، هەوڵ دەدات تۆڵە کە خەڵکی مەدەنی بکاتەوە."

چاوەڕێ دەکرێت رۆژی سێشەممە شاندێکی ناوچەی قەنا و سڕین سەردانی چالاکوانان بکەن.

ف.ق