لە کۆبانێ ژنانی گەنج بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

لە کۆبانێ ژنانی گەنج دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد، ڕایانگەیاند ئەوانیش بەشداردەبن لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان".

ژنانی گەنجی هەرێمی فورات و شاری مەنبەج، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. لە باشوری شاری کۆبانێ تا گوندی عەلبلور بەدرێژایی ١٢ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" دەگوترایەوە و ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.

کاتێک ڕێپێوانەکە گەیشتە گوندی عەلبلور، هاوسەرۆکی گەنجان و وەرزش، ئاڤاشین مستۆ، گوتی: "وەک ژنانی گەنجی هەرێمی فورات، خاوەندارێتی لە ڕێبەرەکەمان دەکەین و بەشداردەبین لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان". ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ ـەوە بەدیلگیراوە، بە تێکۆشانمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.