لە کەمپی هۆڵ دوو شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون

قەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆڵدا چەتەکان کە جلی ژنانیان لەبەرکردبوو، هێرشیان کرد. لە هێرشەکەدا ٢ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"شەوی رابردوو لە شەڕی دژی شانەیەکی چەکداری داعشدا کە جلی ژنانیان لەبەرکردبوو، لە بەشی پێنجەمی کەمپی هۆڵ، ٢ شەڕڤانمان بە سەختی بریندار بوون و دواتر شەهید بوون.

شانە چەکدارەکەی داعش لە ٧ کەس پێک دەکات کە دوانیان ژن بوون و هەوڵیاندا لە کەمپەکە هەڵبێن. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی ئێمە کرد و رێگری لە چەتەکانکرا. شانەکە گەمارۆدرا و ئەوانیش تەقەیان لە هێزەکانمان کرد. لە ئەنجامدا چەتەیەک کە جلی ژنانی لەبەرکردبوو کوژرا و ٦ چەتە دەستگیکران کە دەوانیان ژن بوون. هەروەکا ٢ چەکی ئەی کەی ٤٧ و پشتوێنێکی بۆمبڕێژکراو دەستیان بەسەرداگیرا.

هێزەکانمان کە لە هەنگاوی ئاسایش و مرۆیی کەمپی هۆڵ بەشدارن، هەوڵ دەدەن دانیشتوانی کەمپەکە لە بەڵا و تیرۆری ئەندامانی داعش رزگار بکەن."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دواتر ناسنامەی شەهیدەکان بڵاودەکاتەوە.

ف.ق