لە کەمپی هۆڵ ژنێکی دیکە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

لە بەشی سوریەکانی کامپی هول دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو پیاویکیان سەر بڕی دوینێش هاوسەرەکەیان لەسیدارەدا، بەوەس کۆی ژمارەی کوژراوان لە سەرەتای ئەمساڵيوە لەو کەمپەدا گەیشتە ٢٩ کەس.

 دوینێ لە کامپی هۆڵ کە تایبەتە بە کەسوکاری چەتەکانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای سەربڕینی هاوسەرەکەیلە هەفتەی رابردوودا ژنێک لە سیدارە درا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەسێدارەدانەکە بە تەقەکردن لە سەری ئەو ژنە ئەنجامدراوە، ژنەکە خەڵکی گوندەکانی باشووری حەلەبە، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە سیدارە دراوە.

چەند رۆژێك پیشتریش هاوسەرەكەی كە خەڵكی دێرەزور بوو، لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا تەرمەكەی دۆزرایەوە سەری لە جەستەی جیاكرابووەوە.

له سەرەتای ئەمساڵه وه تا ئه مڕۆ لە کامپی هۆڵدا ٢٩ حاڵەتی کوشتن تۆمار کراوە، لە نێویاندا ١٢ کەسی سوری هەبووە و کارمەندی ڕێکخراوە خێرخوازیەکانیش هەبووە و ١٤ کەسی عێراقیش کوژراون دوو تەرمی نەناسراویش دۆزراونەتەوە، هاوکات ١٥ هەوڵیش بۆ کوشتن شکستی پێهێندراوە.

کوشت و بڕ بە شێوازی جۆراوجۆر لە کامپەکە بەردەوامە، دیارترینیان بەکارهێنانی چەکی ئاگرین، کە هاوکاتە لەگەڵ هێرشکردنە سەر ناوەندی ڕێکخراوەکە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی ناو کەمپەکە.

بەڕێوبەرایەتی کامپەکە ترسی هەیە، لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی هێرسی داگیرکاری لە باکوری سوریا، دەرفەتێک بۆ ئەندامانی داعش بڕەخسێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆیان ڕێکبخەنەوە.

ف.ق