لە لەندەن مانگرتن لە خواردن بۆ وریشە مورادی بەردەوامە

لە لەندەن مانگرتن لە خواردن بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی ئێران بەردەوامە.

لە شاری لەندەن، بە دەسپێشخەریی کۆمیتەی کژار لە بەریتانیا بۆ لە داواکارییەکانی وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی ئێران مانگرتن لە خواردن بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکەی ئەمڕۆ بە بەشداری کۆمیتەی پەژاک بەردەوام بوو.

بەشداربووان داوای ئازادکردنی بێمەرجی وریشە مورادی و تەواوی زیندانیانی سیاسی لە ئێران دەکەن. چالاکییەکە تا ٧ ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت. بەشداربووان داوا لە ئازادیخوازان دەکەن بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکەن.

جێگەی باسە، لە چەندین وڵاتی ئەوروپا بۆ پشتگیری لە وریشە مورادی چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.