لە مانگی ئەیلولدا داگیرکەران زیاتر لە ٩٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر عەفرین و شەهبا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئەیلولدا، لانیکەم ٩١ جار هێرشی بۆسەر ٤٠ ناوچەی عەفرین و شەهبا ئەنجامداوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئەیلولدا، لانیکەم ٩١ جار هێرشی بۆسەر ٤٠ ناوچەی عەفرین و شەهبا ئەنجامداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزە سەربازییەکانی شەهبا ئاماری ئەو هێرشانەی بڵاوکردەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نێوان ڕۆژانی ٢ بۆ ٢٩ی ئەیلول لە ناوچەکانی ھەر دوو کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئەنجامی داوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، داگیرکەران ٩١ جار بە کاتیوشا، هاوەن، موشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەر و تانک هێرشیان کردووەتە سەر ٤٠ گوند و شارۆچکەی سەر بە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا.
ھەر بە گوێرەی ئامارەکە، لەو هێرشانەدا ٢٣٠ هاوەن، ٢٦٣ کاتیوشا و ٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن بەکارهێنراون. ئەو ھێرشانە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان گەیشتووە.
ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول دەوڵەتی داگیرکەر، بنکەیەکی حکومەتی دیمەشقی لە گوندی بێلونییەی سەر بە شەهبا تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٤ سەرباز بریندار بوون.