لە منبج داگیرکەران ٨ گوندیان تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس ٨ گوندی باکوری رۆژئاوای منبجیان تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس ٨ گوندی باکوری رۆژئاوای منبجیان تۆپباران کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی درەنگانی شەوی رابردوو، گوندەکانی قرتوێران، کاوکلی، بۆغاز، تل تۆرین، سیادە، یانلی، جات و توخاری بچوکیان بە چەکی قورس تۆپباران کرد.
بەگوێرەی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، زیانی ماددی بەر گوند و باخی گوندنشینان کەوتووە.
تائێستا تۆپبارانی ئەو گوندانە بەردەوامە.
هـ . ب