لە مەنبەج دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا

دانیشتووانی شارۆچکەی ئەبو قەلقەلی مەنبەج بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە، ڕێپێوانیان کرد.

یەکێتیی گەنجانی مەنبەج و مەجلیسی گوندەکانی شارۆچکەی ئەبو قەلقەل، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، ئەمینە بەرکەل، ئاماژەی کرد بە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا.

هەروەها ئاماژەی کرد بە تێکۆشانیان دژی سیاسەت و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک، گوتی، ئەم قۆناغە پێویستی بە خەبات و هەوڵدان و تێکۆشانە لەسەر ڕێگەی بێریتان و زیلان و بەرخۆدانی گەریلا لە چیاکانی کوردستان.

هاوسەرۆکی مەجلیسی خەتی ئەبوقەلقەل، هاجەر عەلی، گوتی: "با مێژوو شاهید بێت، ئێمە خاوەنی حەم خاکەین و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نامانترسێنێت".

هاجەر گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی توندی لەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەپاندووە. تورکیا بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە خوازیاری ئازادی و شکاندنی کۆتوبەندی ستەمکاریین".

ڕێپێوانەکە بە درووشمی سڵاوکردن لە بەرخۆدانی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتایی هات.