لە مەنبەج سیستەمی ڕاداری دەوڵەتی تورک تێک شکێندرا
شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەدەنەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب لە مەنبەج، سیستەمی ڕاداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێک شکێندرا.
شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەدەنەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب لە مەنبەج، سیستەمی ڕاداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێک شکێندرا.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی کردەوە، سیستەمی ڕاداری دەوڵەتی تورک لە باشوور مەنبەج، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب لە مەنبەج کراوەتە ئامانج. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، مووشەکێک بەرەو ئەو ئۆتۆمبیلە دەچێت کە سیستەمی ڕادارەکەی هەڵگرتووە و دەیتەقێنێتەوە.
قەسەدە ڕایگەیاند ئەم ئۆپەراسیۆنانە دژی هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکە.
لە دیمەنەکاندا ساتی تێکشکاندنی سیستەمی ڕادارەکە دەردەکەوێت. بە تێکشکاندنی ڕادارەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.