لە منبج ئۆتۆمبێک کرایە ئامانج

ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە باشووری شاری منبج ئۆتۆمێلێک کراوەتە ئامانج.

ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە نزیک چواررێیانی ئاشان (مەتاحن) لە باشووری منبج ئۆتۆمێلێک کراوەتە ئامانج.

دوای رووداوەکە، ڕێوشوێنی ئەمنی بەھێز گیراوەتەبەر، ھاوکات بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ھێرشەکە زیانی مادی لێکەوتووەتەوە، تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە رووداوەکە زیانی گیانیشی ھەبووە یان نا.