لە مەنبەج زیاتر لە ٧٠٠ هەزار واژۆ بۆ ڕێبەری گەلی کورد کۆکرایەوە

ڕاگەیاندرا، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی مەنبەج زیاتر لە ٧٠٠ هەزار واژۆ کۆکراوەتەوە.

دەستپێشخەری گەل بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند; کارەکانی کۆکردنەوەی واژۆ بەکۆتاهاتووە، دوای ئەوەی ٧١١ هەزار و ١٨٠ واژۆ لە کانتۆنی مەنبەج کۆکرایەوە.

ئەندامی  دەسپێشخەری سادق ئەلئەسەدی قسەیکرد و ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان بگەیەنین بە جیهان و بەرپرسیارێتی خۆمان بەجێبگەیەنین، لەبەرامبەر سیاسەتی دڕندانەی دەوڵەتی تورک، کە لە ئیمراڵی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی بەڕێوەی دەبات، دەستمان هەڵمەتی بە کۆکردنەوەی واژۆ کرد، پاش کۆکردنەوەی ٧١١ هەزار و ١٨٠ واژۆ هەڵمەتەکەمان کۆتایی هات".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی درا تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە تێکۆشان بەردەوام دەبن.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاو لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کرد.