لە ڕەقە چالاکی دژ بە گۆشەگیری
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە کانتۆنی ڕەقە چالاکییان لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە کانتۆنی ڕەقە چالاکییان لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.
چالاکیەکە بە هەڵدانی خێمە لە پارکی رەشید لە ناوەندی شاری ڕەقە دەستیپێرکرد بە دەیان لە دانیشتوانی شارەکە، ئەندامانی ئەنجومەنە مەدەنی و سەربازییەکان و ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا بەشداری چالاکیەکە بوون.
لە چالاکیەکەدا ئەندامی کۆمیتەی پەرەوەردەی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا کەرەم شهاب ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای ئاشکراکردنی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، ژنان بەڵێنیان داوە کە تا مسۆگەرکرنی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشان بەردەوام بن.
هەروەها بانگەوازی لە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کرا، کۆتایی بە بێدەنگییان بهێنن و ئەرکی خۆیان لە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری بەجێگەیەنن.
دواتر لە چالاکیەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕەقە لوەی عیسا بەناوی دانیشتوانی شاری ڕەقەوە گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزاکرد و وتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خاڵێکی ڕەشە بەسەر ڕووی کۆمەڵگەی نێوەنەتەوەییەوە. فکرەکانی ڕێبەرێتی ڕێگەی کۆتایهێنان بە زۆرداری و هەژموونخوازییە."
هەر لە قسەکانیدا عیسا ئاماژەی بەوەدا خەباتی ئاشتیانەی شۆڕشگێڕی بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەرکێکی مرۆڤایەتییە، ئامانج لە گۆشەگیری کۆتایهێنان بە دیموکراسی و هیوای ئازادی گەلانە.
لە کۆتایدا عیسا بانگەوازی لە ئازادیخوازانی جیهان و دامەزراوە یاساییەکان کرد کە داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێننەئاراوە.