لە ڕەقە چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

یێکینەکانی دژە تیرۆری قەسەدە چەتەیەکی داعشیان لە ڕەقە دەستگیر کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، یەکینەکانی دژە تیرۆر لە شاری ڕەقە چەتێکی داعشیان دەستگیرکردووە.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە ئەم زانیاریانەی خوارەوە بڵاوکرانەوە:

"هێزەکانمان لە سەرتاسەری ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان دژی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ".

دوێنێ (پێنجشەممە ٢٦ی تیشرینی یەکەم)، یەکینەکانی دژە تیرۆر(یات)ی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە پشتیوانی ئاسمانی و چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانی ناونەتەوەیی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناوەندی شاری ڕەقە ئەنجامدا. ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی شانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامدراوە.

یەکینەکانمان گەمارۆی موحێند ئەلدەندە (ئەبو محمد المیواحید) دا کە یکێکە لە تیرۆریستەکان و دەستگیریان کرد. ئەم تیرۆریستە خەریکی پێدانی زانیاری هەواڵگری بوو بە شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی و لە ڕێگەی ئەوەوە خاڵە سەربازییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی ناوچەکانی ئێمە دەکرانە ئامانج.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە کەرەستەی تیرۆریستاندا گیرا. ئەو کەرەستانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە:

٧ مۆبایل و ١ مۆبایلی ئاسایی و بەڵگەنامەی کەسی و ئامێرێکی وایفای.