لە ڕەقە تەرمی شەهیدانی تشرین و قەرەقۆزاق بە خاک سپێردران
تەرمی شەهیدان فەیسەڵ سەمیر ئەل موسا و قاسم مەحمود ئەل مەعروف کە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون، لە ڕەقە بە خاک سپێردران.
تەرمی شەهیدان فەیسەڵ سەمیر ئەل موسا و قاسم مەحمود ئەل مەعروف کە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون، لە ڕەقە بە خاک سپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە فەیسەڵ سەمیر ئەل موسا و قاسم مەحمود ئەل مەعروف کە لە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدان لە شارۆچکەی حکومیەیی باکووری ڕەقە بەخاک سپێردران. لە مەڕاسیمەکەدا، شەڕڤانی شەهیدی یەپەژە شەهید ژیندا بۆتانی کە لە هەمان ڕێککەوتدا شەهید بوو، یاد کرایەوە.
بە سەدان لە دانیشتوی کانتۆنی ڕەقە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئەندامانی ئەنجومەن بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. پاشان لە فەرماندەی یەپەژە ڕۆشین عەفرین قسەی کرد و وتی: "بە ناوی یەپەژەوە سەرەخۆشی لە خۆمان، لە بنەماڵەی شەهیدان، لە دایکی شەهیدان کە ڕۆڵەکانیان بەخشییوە بە وڵاتەکەمان دەکەین."
ڕۆشین عەفرین وتیشی: "ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدان و شەهیدانمانە، شەهیدبوونی سێ هەڤاڵمان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق ئەوە دەسەلمێنێت کە درێژە پێدەری هێڵی شەهیدانین. هەموو شەهیدبوونێک دەستپێکێکی نوێیە، دەبێتە تیغی چاوی دووژمنان".
ڕۆشین عەفرین بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە هێڵی شەهیدان تاوەکو بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کانتۆنی ڕەقە خەدیم ئیدان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و هەندێک ئایەتی قورئانی سەبارەت بە شەهیدان خوێندەوە. ئیدان ئاماژەی بەوەکرد کە شانازی بە شەهیدانەوە دەکەن و خوێنی ئەوان بە خۆڕا ناڕوات. هەروەها بەڵێنی درێژە پێدانی هێڵی شەهیدانیدا.
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان فەیسەڵ ئەل موسا و قاسم ئەل مەحمود مەعروف بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردران.