لە قامشلۆ بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان گەنجان چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر (تەجەشە) و یەکێتی ژنانی گەنج (یەژەجە) بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا و کتێبیان بڵاوکردەوە و واژۆیان کۆکردەوە.

بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد گەنجانی ڕۆژئاوا بەردەوامی بە چالاکیەکانیان ددەدەن. لەم چوارچێوەیەدا ئەندامانی تەجەشە و یەژەجە ستاندیان دانا و کتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالانیان لەنێو هاوڵاتیانی قامشلۆ بڵاوکردەوە و لەبارەی گرنگی چالاکیەکە زانیاریان بڵاوکردەوە.

گەنجان هەروەها لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ئاادی بۆ ئۆجالان ' واژۆیان کۆکردەوە.

گەنجان ئاماژەیان بە قسەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا کە دەڵێت ' بە گەنجێتی دەستمان پێکرد و بە گەنجێتی سەردەکەوین' و وتیان، " دەست لە بڵاوکردەوەی هزری ئازاد و دیموکراتی ڕێبەرمان هەڵناگرین و تاوەکو ئازادی ڕێبەرمان لە گۆڕەپانەکاندا چالاکی ئەنجام دەدەین."

ف.ق