لە قامشلۆ و تربەسپی یادی شەهیدان کرایەوە

لە ترسبەسپی یادی ٣٦ شەهید کرایەوە. لە قامشلۆ تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن شادی ئەحمەد بەخاکسپێردرا.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ترسبەسپی، بۆ ٣٦ شەهیدی مانگی تشرینی یەکەم و کانونی یەکەم کە لە تێکۆشانی دژی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، رێورەسمی یادکردنەوەی ئەنجامدا.

رێورەسمەکە لە ناوەندی پەیەدەی ترسبەسپی ئەنجامدرا. ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، کۆنگرەی ستار، خانەوادەی شەهیدان بەشداریان کرد.

لە رێورەسمەکەدا بەڵگە فیلمێک لەبارەی تێکۆشان و شیکردنەوەکانی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لەبارەی فیداکاری، ولاتپارێزی و رۆڵی شەهیدان لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشدا پیشاندرا.

حەسەن عوبەید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر  قسەی کرد و وتی، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئیرادەی گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای کردووتە ئامانج، بۆیەش دەستی بە هێرشەکانی کردووە. دەوڵەتی تورک لە هەمان کاتدا هێرش دەکات سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا تێکشکاوە و چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

رێورەسمەکە بە خوێندنەوەی ناسنامەی ٣٦ شەهید و دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.

تەرمی شادی ئەحمەد بەخاکسپێردرا

بە سەدان بەشداربوومئ سەدان دانیشتووی قامشلۆ تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن شادی ئەحمەد لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.

لە رێرەسمەکەدا بە دەیان کەس، ئەنجامانی دەزگاکانی مەدەنی و دۆست و هاوڕێکانی شەهدید ئامادە بوون. رێرەسمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد.

هێڤی سەیید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەهیدانی شاری قامشلۆ رایگەیاند، شادی ئەحمەد بۆ هاوڕێکانی گیانی خۆی بەخت کرد و وتی، " ئەمەش جێبەجێکردنی فەلسەفەی هاوڕێەتی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە."

وتیشی، " شەهید شادی یەکێک لەو هەڤاڵانە بوو کە لەنێو هاوڕێکانیدا خۆشەویست بوو. شادی بۆ ئەوەی هاوڕێیەکی رزگار بکات، گیانی خۆی بەخت کرد، وەک هەموو شەهیدێک شادی بووە قاڕەمانی  گەلەکەی."

دواتر بڕوانامەی شەهید رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. هاوڕێکانی شەهید شادی تەرمەکەیان بە دروشمی 'شەهید نامرن' بەخاکسپارد.

ف.ق