لە قامیشلۆ بە مەراسیمێک تەرمی ٢ شەهید بەخاک سپێردرا

دلبیرین ئامەد (حەمدوڵڵا تۆپراک) شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و دمهات قامیشلۆ (سەمیر ئیبراهیم) شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران.

بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری، تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دڵبیرین ئامەد (حەمدوڵڵا تۆپراک) و شەهید دەمهات قامیشلۆ (سەمیر ئیبراهیم) شەرڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)یان لە پاکرەوانگەی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپارد.

شەڕڤانی یەپەگە دلبیرین ئامەد خەڵکی باکووری کوردستانە لە ٢٥ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی شەداد شەهید بوو، شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە دەمهات قامیشلۆ کە بە رەچەلەک عەرەبە، ٢٩ی تشرینی یەکەم لە دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشی چەتەکاندا شەهید بوو.

مەراسیمەکە بە ڕێزلێنان دەستی پێکرد. پاشان ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان عیسام ئیبراهیم قسەی کرد. ئیبراهیم هەموو شەهیدانی شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لە کەسایەتی ئەو دوو شەهیدەدا بیرهێنایەوە و وتی: "با دایکی شەهیدان بزانن کە کوڕێکیان هەبووە کە بەرگریان لە کەرامەتیان کردووە، دەبێت شانازیان پێوە بکەن. ناوی ئەو شەهیدانە لە مێژوودا دەنووسرێت، جیلی  دوای ئەوانیش لێیانەوە فێری خۆڕاگری و تێکۆشان دەبن".

هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، عەلی ڕەسوڵ وتارێکی پێشکەش کرد. رەسول بەم شێوەیە سەرنجی سەر شوێنی پیرۆزی شەهیدان لە ئایینی ئیسلامیدا و وتی: "شەهید نامرن، ئەمە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە. شەهیدان ژیانێکی باش بەدەست دەهێنن. زمانی مرۆڤ لە بەردەم شەهیدان ڵال دەبێت، چونکە ئەوان لە پێناو ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان گیانی خۆیان بەخت دەکەن.

میحمەد زێدان بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سەربازی قامیشلی قسەی کرد و وتی: "بەم هێرش و پیلانگێریانەی هێزە پیلانگێرەکان دەزانرێت کە پڕۆژەی ڕێبەر ئۆجالان سەردەکەوێت. نموونەکەی ئێستا لەبەردەمماندایە، ئێستا ٢ شەهید بەخاک دەسپێرین کە دانەیەکیا  عەرەبە و ئەوەی تریان کورە. لە کەسایەتی ئەواندا خوێنی هەردوو پێکهاتەکە تێکەڵ دەبێت".

پاشان برای شەهید دلبیرین ئامەد، دەنیز ئامەد، لەسەر ناوی بنەمالەکەی قسەی کرد و وتی:" شەهید دڵبیرین هەرگیز دڕندەیی داگیرکەرانی کوردستانی قبوڵ نەکرد. هەر بۆیەشە هەمیشە ئامادە بوو بۆ ڕزگارکردنی کوردستان. بۆ ڕزگارکردنی چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانی کرد".

دوای وتارەکان نامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی کەسوکاریان کرا. لەسەر داوای شەهید دلبیرین ئامەد، گۆرانی "ئەی ئینسان"ی هونەرمەند خلیل خێمگین لەسەر جەنازەکەی هەلکرا و گوێی لێ گیرا، ئەو دایکانەی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردبوو، وێنەی شەهیدەکەیان بەرزکردەوە و حەیرانیان دەوت.

تەرمی هەردوو شەهیدەکە لە پاکرەوانگەی شەهید دەلیل سارۆخان بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.