لە قامیشلۆ بەشێوەیەکی جەماوەری پیلانگێڕی شەرمەزار کرا

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا. ئامادەبووان دژی پلانی هێزە پیلانگێڕەکان بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانیان دووپات کردەوە.

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج، دەیان دانیشتووی شاری قامیشلۆ دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

ئەو گەنجانە مەشخەڵەکانیان بە ناوی ئاپۆ و وێنەی شەهید ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) و شەهید ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز) هەڵگرتبوو کە لە ١ ی تشرینی یەکەم لە دژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرە چالاکی فیداکارییان ئەنجامدا. لەگەڵ بەرزکردنەوەی پانکارت بە درووشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" و "ژن، ژیان، ئازادی".

ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی سۆنیەوە دەستی پێکرد و تا چوارڕیانی شەهید ڕوبار بە بەرزکردنەوەی هێمای سەرکەوتن و گوتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەردەوام بوو. لەوێ ڕێپێوانەکە بوو بە گردبوونەوە و خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان بەڕێوەچوو.

پاشان ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، ڕۆزێل عەلی ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و ڕایگەیاند کە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی مرۆڤایەتییە. ڕۆزێل عەلی ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم بەرخۆدانە تێکۆشانێکی بێ هاوتا دەکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاو کرا لە بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هاتووە: "چالاکی گەریلاکان لە ئەنقەرە وەڵامێک بوو بۆ ئەم قۆناغە و لەسەر هێڵی زیلانەکان بە ڕۆحی فیداکارییەوە گەیشتنە کاروانی شەهیدان".

یەکیەتیی ژنانی گەنج لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی شکاندنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپات کردەوە.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.