لە قامیشلۆ چالاکی "ڕۆژی کتێبەکانی ئۆجالان" بەڕێوەچوو

لە قامیشلۆ لە چوارچێوەی "ڕۆژی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" چالاکی ئەنجامدرا. بەشدارانی چالاکییەکە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە و پشتگیریان لە هەڵمەتەکە کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی ناوچەی چلاغای کانتۆنی قامیشلۆوە چالاکییەک ئەنجامدرا.

چالاکییەکە لە پارکی ژنی ناوچەکە ئەنجامدرا و زۆر کەس بەشداربوون. بەشداربووان کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە و پشتگیریان لە هەڵمەتەکە کرد.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی چلاغا، نەزها سەیفەدین، گوتی: "دەمانەوێت بە جیهان ڕابگەیەنین، کەس ناتوانێت ڕێگە لە فیکری ڕێبەری مرۆڤایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بگرێت، ئەم فیکرە لە نەوەیەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەیەکی تر".