لە قامیشلۆ ئۆپەراسیۆنی مادەی هۆشبەر ئەنجامدرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە قامیشلۆ، ئۆپەراسیۆنێکی دژی بازرگانی مادەی هۆشبەر ئەنجامدا. بازرگانێک دەستگیرکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پەیوەست بە گرتنی بەکارهێنەر و بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لە قامیشلۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"٢٥ ی ئەیلول هێزەکانمان کەسێکیان دەستگیرکرد کە لە ماڵەکەیدا مادەی هۆشبەری چاندبوو.

پاش ئەوەی هێزەکانی بەگژاچوونەوەی مادەی هۆشبەر زانیاریان پێگەیشت سەبارەت بەوەی کەسێک مادەی هۆشبەری لە ماڵەکەی چاندووە بە مەبەستی بەکارهێنان و بازرگانی، هێزەکان یەکسەر لێکۆڵینەوە و چاودێریان دەست پێ کرد، پاش پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەستگیریان کرد، لە هەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ئەمانەی لای خوارەوە:

- دوو شەتڵی حەشیش لە ماڵەکەدا چێنرابوون.

- دەمانچەیەکی ٧ ملمی گۆڕاو.

هێزەکانمان بانگەواز لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ دوورخستنەوەی نەخۆشی و پاککردنەوەی جڤاکەکەمان لە مەترسی، لە بەکارهێنان و بازرگانی مادەی هۆشبەر ئاگادارمان بکەنەوە و زانیاریمان پێ بدەن".