لە رۆژئاوا لە دژی خیانەتی پەدەکە رێپێوانێکی جەماوەری سازکرا

بە سەدان کەس لە رۆژئاوا لە دژی ناپاکی و خەیانەتی پەدەکە و هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رێپێوانیان ساز کرد.

بەسەدان کەس لە دانیشتووانی ناوچەی دێرک و هەرێمەکانی کۆچەرات و بەراڤ لە گۆڕەپانی ئازادی کۆبوونەوە و بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورک و بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی ٧٦هەمینی لەسێدارەدانی قازی محەمەد رێپێوانیان ئەنجامدا. لە کاتی رێپێوانەکەدا هەموو دووکانەکان داخران.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "نا بۆ خیانەت"، "بژی برایەتی گەلان"، نا بۆ شەڕی براکوژی" و "کات کاتی یەکێتی نەتەوەییە" وترانەوە.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهیدان کۆتاییهات و گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە.

لە گردبوونەوەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک محەمەد حسۆ قسەی کرد و وتی: "ئەو گەلەی رۆڵەکانی دەکاتە قوربانی سەر بۆ خیانەت دانانەوێنێت. لەبەر ئەوە لە هزر و ئەندێشەی رێبەر ئۆجالان فێر دەبێت کەس ناتوانێت بەرامبەر بە گیانبازی گەلەکەمان بوەستێتەوە.

حسۆ رایگەیاند، کە لە کاتی دامەزراندنی کۆماری مەهابادەوە و تا ئەمڕۆ هێڵی خیانەت بەردەوامە و داوای لەگەلی کورد کرد کە بەرامبەر بە پیلانگێڕی و پلان لە دژی دۆزی کورد بوەستنەوە.

حسۆ هاوکاری و داردەستبوونی پەدەکەی شەرمەزار کرد و سڵاوی لە بەرخودانی هەپەگە بەرامبەر بە دەوڵەتی تورکی فاسیست کرد.

لەسەر انوی دایکانی ئاشتی، دایکی شەهید هەڤرین خەڵەف سوعاد مستەفا قسەی کرد و رایگەیاند: "ئێمە وەک دایکانی ئاشتی داوا لە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین کە لەسەر مێزی دانوستان کۆببنەوە، یەکبگرن و بەرامبەر بە پیلانگێڕی و پلانەکان لە دژی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە بوەستنەوە".

سوعاد مستەفا بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی خۆیدا: "دایکانی ئاشتی پیلانگێڕییەکان لە دژی شەنگال و هەریمەکانی پاراستنی مەدیا رەتدەکەنەوە. لەبەر ئەوەش پێویستە دایکانی شەهیدان دژی خیانەت بوەستنەوە".

گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی سڵاوکردن لە بەرخودانی گەریلا کۆتایی هات.

هـ . ب