لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا ١٧ژن و ٢١ منداڵ شەهید بوون

لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمە داگیرکراوەکاندا، ١٧ژن و ٢١ منداڵ شەهید بوون.

٢٠٢٢ بووەتە ساڵێک کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بێوەستان بەردەوام بووە. بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی جزیر، لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەم ساڵەدا، ٢١ منداڵ شەهید بوون و ٥٧ منداڵ بریندار بوون. لە هەرێمی عەفرین و کەمپی هۆڵیش ١٧ ژن کوژراون. لە عەفرینیش ٩ ژن رفێندراون.

ئەڤین جومعە بەڕێوەبەر لە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. ئەڤین جومعە رایگەیاند کە ئامانجی کۆمەڵەکە تۆمارکردنی کردەوەکانی دژی مافەکانی کرۆڤ و پێشکەشکردنی ئامارەکانی بۆ رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و وتی، " ئەمساڵ لە ئاستێدا بەرزدا ئامارەکانمان کۆکردەوە، بەڵام نەمانتوانی هەموو پێشێلکاریەکان تۆمار بکەین. بە تایبەتی زەحمەت بوو کە خۆمان بگەیەنینە هەرێمە داگیرکراوەکان. زۆربەر چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ کە دەچنە هەرێمە داگیرکراوەکان دەستگیر دەکرێن، ئەشکەنجە دەدرێن، یان هەڕەشەکان لێدەکرێت. ئەم دۆخە لە راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا باس کراوە. توندوتیژی دژی ژن، دەستدرێژی و کوشتنی رۆژانە زیاتر بووە."

بەگوێرەی پێویست کار نەکراوە بەڵام هەوڵدان بەردەوامە

ئەڤین جومعە رایگەیاند کە ئەوان بەڵگەیان کۆکردووەتەوە و پێشکەشی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی سوریا کردووە کە سەر بە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتیە و راپۆرتی خۆیان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمەکە پێشکەشی ئەوان کردووە و وتی، " سەردانی زۆر دەزگا و رێکخراوی مافەکانی مرۆڤمان کردووە وەک رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا و هیومان رایتس ووچ. ئامانمان ئەوەبوو کە ئەو بەڵگانە بگەیەنینە شوێنی پەیوەندیدار. بەگوێرەی پێویست کار نەکراوە، بەڵام هەوڵدان بەردەوامە."

پێنج دۆسیە پێشکەشی دەزگا نێودەوڵەتیەکانی پەیوەندیدار دەکرێت

ئەڤین جومعە باسی ئەوەشێ کرد کە ئەمساڵ ٥ دۆسیەیان ئامادە کردووە، پێشەکەش دەزگا نێودەوڵەتیەکانی پەیوەندیدار دەکرێن و وتی، " دوو پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین، لە کۆبانێ پێشێلکاری بەرامبەر ١١ هاوڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان منداڵێکی چوار ساڵە و قاچی لە دەست داوە، هێرشی سەر بازاری کۆبانێ، زیان گەیاندن بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان، هێرش بۆ سەر ناوەندی پەروەردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کوشتنی ٥ منداڵی کچ، برینداربوونی چوار منداڵ، هەموومان کردە بەڵگە، بۆ دەزگا نێودەوڵەتیەکان رەوانە دەکرێن."

بریارێکی جددی نەدراوە

ئەڤین جومعە رایگەیاند کە تاوەکو ئێستا لەبارەی پێشێلکاریەکان لە هەرێمەکە و ناوچە داگیرکراوەکان، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بریارێکی جددی نەدراوە و وتی، هێرشەکانی کاریگەریەکی نەرێنیان لەسەر هەرێمەکە هەیە. ئەڤین جومعە دەشڵێت، لە هەرێمەکە تاوانی شەڕ ئەنجامدراوە، بەڵام لەدژی ئەو تاوانانی هەنگاوی پێویست نەنراوە.

ف.ق