ئەندامی فەڕماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، عەلی حەسەن، سەبارەت بە ئوپراسیونی "تۆڵهەلدانی شەهیدانی هێزی تێکۆشان لە دژی ماددەی هۆشبەر" لە ناوەندی ئەو هێزە لە ڕەقە ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەسەر بنەمای ئەرکی ئەخلاقی و پیشەییمان لە بەرامبەر ئەو شەهیدانەمان کە لە هێزەکانی تێکۆشانمان دژی ماددە هۆشبەرەکان کاریان دەکرد، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەمزە بەگ کرانە ئامانج و شەهید بوون. بۆ پشتڕاستکردنەوەی دڵسۆزی و پەیڕەوکردنی ڕێبازەکەیان، لە بەرامبەر ئەو کارە فیداییانەی کە کردیان، هێزەکانمان بۆ ئاسایشی کۆمەڵگاکەمان و ڕیشەکێشکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکە، دەستیان کرد بە هەلمەتی تۆلەکردنەوەی شەهیدانمان، ئەم هەلمەتە لە شەوی ٢٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد، هەڵکوترایە سەر شوێنی بازرگانی، قاچاخچی و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان و ٤٢ کەس دەستگیرکران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گیراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە:
"٥٥٧٠٠٠ حەبی کاپتاگۆن، ٦٠ فۆمی حەشیش، ٢ کلاشینکۆف، ١٣ مەغزەنی کلاشینکۆف، ٣ دەمانچەی ٩ ملم، ٥ نارنجۆک، ٦ مەغزەنی دەمانچە، ١٠ چەکی سپی، مسی بلوری ٢.٧٠٠کیلۆ گرام، ٢٦١ فیشەکی کلاشینکۆف، ٥٣ فیشەکی ٩ ملم، ٤١ فیشەکی بی کەی سی، ئامێری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، ٢٣ تەلەفۆن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی هێرشەکەی هەمزە بەگ و راگەیەندرا: "ئەم هەنگاوە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئاسایشی کۆمەڵگاکەمان مسۆگەر دەکەین".