لە شەهبا ناگیهان ئاکارسال یادکرایەوە

ناوەندی ژنۆلۆژی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، بە مەراسیمێک شەهید ناگیهان ئاکارسالی بیرهێنایەوە.

ناوەندی ژنۆلۆژی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، لە ناوچەی فافینی شەهبا، مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسالی بەڕێوەبرد.

لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی، حەنا حەسەن، گوتی: "شەهید ناگیهان لە عەفرین وهەموو شوێنێک گەڕا، گفتوگۆکانمان لەگەڵ شەهید ناگیهان هەمیشە لەسەر ژن و جڤاک بوو".

دوو سینڤیزیۆنی ئامادەکراوی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ژیانی شەهید ناگیهان و کارەکانی لە هەموو کوردستان پێشکەش کران. هەروەها لەلایەن ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی عەفرین و شەهبا شیعر خوێندرایەوە. سینڤیزیۆنێک بەناوی خۆشەویستی سێو لە لایەن ناوەندی ژنۆلۆژی عەفرین و شەهبا پێشکەش کرا.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.