لە شەهبا پێشوازی لە تەرمی شەهید نوژیان ئۆجالان کرا

تەرمی شەهید نوژیان ئۆجالان لە شەهبا لەلایەن سەدان کەسەوە پێشوازیی لێکرا.

سەدان هاوڵاتیی هەرێمی عەفرین لە دەروازەی ناوچەی ئەهداسی کانتۆنی شەهبا کۆبوونەوە بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی نوژیان ئۆجالان، ئەندامی یەکێتیی ژنانی گەنج، کە لە بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ شەهید بوو. لە مەراسیمەکەدا بە هەلهەلە و دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان و سڵاوکردن لە بەرخودانی گەنجان و ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، پێشوازییان لە تەرمەکەکە کرد.

دواتر تەرمەکە بە کاروانێکی سەدان ئۆتۆمبێلەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوچەی فافین.

تەرمەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ بە رێکخستنی مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەهداس بەخاک دەسپێردرێت.

ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکی شەهید پەیمان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ ماڵێکیان بۆردومانکرد و لە ئەنجامیدا ٥ ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج شەهید بوون و ٤ کەسی تریش بریندار بوون.

ژ.ت