لە شەهبا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا
لە شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
لە شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
لە شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا. هەزاران کەس لە دانیشتووانی عەفرین و شەهبا و سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمەکە بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە، کۆنگرەی ستار، دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان و تەڤگەری گەنجان بەرزکرانەوە. جەماوەری ڕێپێوانەکە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان وتەوە.
پاش ڕێزگرتن لە شەهیدان، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە عەفرین و کانتۆنی شەهبا، نەجاح حەسەن و بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی ئێزدی، سوعاد حەسۆ قسەیان کرد. وتاردەران یادی شەهیدانی تێکۆشانیان کردەوە و پیلانگێڕی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد.
بەڕێوبەری کۆنگرەی ستار لە عەفرین و کانتۆنی شەهبا، نەجاح حەسەن، ڕایگەیاند، فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هیوای ژیانێکی ئازادە بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.
"هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامی پیلانگێڕیی ٩ی ئۆکتۆبەرە"
نەجاح حەسەن هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد و گوتی: "هێرشەکانی سەر هەرێمەکە درێژەپێدەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمە. وەک دانیشتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هەموو پلانەکان دەوەستینەوە. تێکۆشان بەهێزتر دەکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی مسۆگەر دەکەین".
"تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە لە تێکۆشاندا دەبین"
هەروەها بەڕێوبەری یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا، سوعاد حەسۆ، ئاماژەی کرد بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕوونکردنەوەی ڕێگەی جڤاکی ئێزدی و گوتی: "وەک جڤاکی ئێزدی لە شەهبا، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان دژی داگیرکاری، تا ڕزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکان و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربکەین، هەردەم لە تێکۆشان و بەرخۆداندا دەبین".
چالاکییەکە بە دروشمی سڵاوکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.