لە سەرێکانی مناڵێک کوژرا و دەیان کەس بریندار بوون

لە سەرێکانی شەڕ لەنێوان چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕوویدا، مناڵێک کوژرا و دەیان کەس بریندار بوون.

دوێنێ لە سەرێکانی لەنێوان چەتەکانی حەمزات و چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" لەلایەک، وە چەتەکانی سەر گرووپە جیاجیاکان لە عەشیرەتەکانی قەرعان و عەگێدات شەڕێکی دژوار ڕوویدا. بەهۆیەوە کوشتن و بریندار کەوتەوە.

بەڵام بەپێی زانیارییەکان مناڵێک کوژراوە و زیاتر لە ١٠ کەس بریندار بوون. بریندارەکان گەیەنراوەنەتە نەخۆشخانەی شارەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ٥ ئۆتۆمبیلی سەربازی لە شەڕەکەدا تێکشکاون. هێزەکانی دەوڵەتی تورک دەستوەردانیان کردووە بۆ وەستاندنی شەڕەکە.

خەڵکی سەرێکانی دووپاتیان کردەوە، بەهۆی شەڕی ڕۆژانەی نێوان چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لەنێو ڕەوشێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ دەژین.